پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتى پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پەیمانگەى پیشەیى حکومى لە سلێمانى بۆ ساڵی 2024-2025 دەکەنەوە، کە خوێندنی ئینگلیزى دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە23ی تشرینی یەکەم، وەزارەتى پەروەردە بڵاویکردەوە،” پەیمانگەیەکی پیشەیى پێنج ساڵی دەکاتەوە لەشاری سلێمانى، کە خوێندنى بە زمانى ئینگلیزى دەبێت هەر مامۆستایەکى دەرچووى (زمانى ئینگلیزى) کە بڕوانامەى زمانى ئینگلیزى هەبێت، دەتوانێت سیڤى خۆى بۆ ژوورى ئەلیکترۆنى وەزارەتى پەروەردە بنێرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، ناردنی سیڤی تا ڕێکەوتى 9/11/2023 دەبێت و پاش هەڵسەنگاندنى ئاستى زمانى ئینگلیزى لەلایەن تیمێکى پسپۆرییەوە بڕیار لەسەر مامۆستایانى وەرگیراو دەدرێت.
ڕوونیکردەوە، پێویستە سیڤییەکان بەشێوەى (pdf) بنێرێن و وردەکارى تێدابێت.