پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ دووشەممە23ی تشرینی یەکەم، کرێکارێک لە نهۆمی چوارەمی بینایەکەوە لەشاری سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
سەندیکای کرێکاران کوردستان ئاشکرایکرد، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کرێکارێک بەناوی سەردار محەمەد قادر لەدایکبووی ساڵی 1966 لەکاتی کارکردندا لە بینایەکی چوار نهۆمی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ڕوونیکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ 20 کرێکار لەکاتی کارکردنیاندا گیانیان لەدەستداوە.