سه‌رۆكی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا گۆڕدرا

پۆڵه‌تیك پرێس:
شاندی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، له‌لایه‌ن ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم ده‌بێت و سبەینێ یه‌كشه‌ممه‌ سەردانی بەغدا دەکات، یەكەم كاریشیان كۆبونەوەیە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق.

فارس عیسا وتیشی، سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2021ی عێراق.

به‌وته‌ی سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم له‌به‌غدا تائێستا کاتی سەردانی شاندی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا دیاری نەکراوە.

سەردانی شاندی ئه‌مجاره‌ی هەرێم بەسەرۆكایەتی وەزیری دارایی لەكاتێكدایە، پێشتر قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان گەیشتوونەتە رێککەوتن، هاوكات قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی شانده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كرد، به‌ڵام ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه‌ تووشبوونی خۆی به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگه‌یاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا