ئەڵمانیا هۆكاری نەبوونی راگەیەندراوی كۆتایی لە كۆنگرەی ئاشتی قاهیرە بڵاودەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی ئەڵمانیا هۆكاری نەبوونی راگەیەندراوی هاوبەشی كۆتایی كۆنگرەكەی قاهیرە تایبەت بە رەوشی غەززە ئاشكرا دەكات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لە كۆنگرەكەی قاهیرەدا كە لەسەر دەستپێشخەری عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر بەڕێوەچوو، سەرجەم ئامادەبووانی كۆنگرەكە یەكهەڵوێست و كۆك بوون لەسەر پێویستی كۆتایی هێنان بە شەڕ و چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان بە دانوستان و گفتوگۆ و كردنەوەی رێڕەوێكی ئارام بۆ گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بە كەرتی غەززە.

باسی لەوەشكردووە، ئەوەی رێگربووە لە بڵاوكردنەوەی راگەیاندراوی هاوبەشی كۆتایی كۆنگرەی قاهیرە بۆ ئاشتی، وشەی تیرۆر بووە كە بۆ حەماس بەكاربهێنرێت، چونكە وڵاتانی ئەوروپی بەشداربوو لەو كۆنگرەیە جەختیانكردووەتە لەسەر ئەوەی پێویستە بە حەماس بوترێت گرووپێكی تیرۆریستی، بەڵام بەشێك لە وڵاتانی تری بەشدار لە كۆنگرەكە رازی نەبوون بەو داواكارییە، بۆیە راگەیەندراوی هاوبەشی كۆتایی كۆنگرەكە بڵاونەكرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا