کۆمسیۆن وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران درێژدەکاتەوە و دەڵێت لە سبەینێ یەکشەممەوە تا 13-9-2023 لە کارەکانمان بەردەوام دەبین.

بەپێی بڕیارەکەی کۆمسیۆن، نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان و گواستنەوەی شوێنی دەنگدان و تۆماری نوێی دەنگدەران تا مانگێکی تر بەردەوام دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن سەردانی بنکەکان کۆمسیۆن بکەن بۆ وەرگرتنەوە و نوێکردنەوەی کارتی دەنگدان و گواستنەوەی شوێنی دەنگدانیان.

ئەنجوومەنی وەزیران عێراق رۆژی 18ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی وەک وادەی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاریکرد. پێشتریش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 11ـی ئابی وەک دوا وادە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی دیاریکردبوو. بەڵام وادەکە بۆ ماوەی مانگێک و تا 13ـی ئەیلول درێژکرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا