پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە21ی تشرینی یەکەم، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕی سێ تۆن زەیتون لەناودەبات، چونکە بەهۆی خراپ عەمبارکردنەوە كه‌ڕووی هه‌ڵهێناوه.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،” به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر (280) سه‌تڵ زه‌یتوندا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن”.
ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ له راپۆرتی لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووە، به‌هۆی خراپبوون و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر بڕی 280سه‌تڵ زه‌یتونی 11 كیلۆگرامیدا گرتووه و روونكراوه‌ته‌وه پاش پشكنینی فیزیایی ده‌ركه‌تووه بەهۆی خراپ عەمبارکردنییەوە ته‌واوی زه‌یتونه‌كه كه‌ڕووی هه‌ڵهێناوه.
جەختیکردەوە، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی زه‌یتونه‌كه كه بڕه‌كه‌ی زیاتر له سێ تۆنه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.