بەهۆی پشتگیرییەکانی بۆ کەرتی غەززە؛ داوادەکرێت رەگەزنامەی فەرەنسی لە بەنزیما بسەندرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی پاڵپشتیکردنی هاوڵاتییانی کەرتی غەززە و ناوهێنانی ئیسرائیل بە ”ستەمکار”، لەسەر ئاستی باڵای فەڕەنسا داوادەکرێت رەگەزنامەی فەڕەنسی لە کەریم بەنزیما وەربگیرێتەوە؛ یاریزانەکەش دێتە دەنگ.

لە چەند رۆژی رابردوودا جێراڵ دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا هێرشی توندی کردە سەر کەریم بەنزیما، ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێی فەڕەنسی و تۆمەتباریکرد بە پاڵپشتیکردن لە کۆمەڵەی ئیخوانییەکان و داوای لە حکومەتی فەڕەنسا کرد، رەگەزنامەی وڵاتەکەی لێ بسەندرێتەوە.

هاوکات، ڤالێری بوێر، سیناتۆری فەڕەنسی، وێڕای سەرکۆنەی هەڵوێستەکانی کەریم بەنزیما بۆ گەلی فەڵەستین، داوای کرد کە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی لەو یاریزانە بسەندرێتەوە ئەگەر هاتوو نەیسەلماند کە هیچ پەیوەندی بە گروپی ئیخوانەکانەوە نیە.

کەریم بەنزیما، براوەی خەڵاتی باڵۆندۆری وەرزشی بوو بۆ ساڵی 2022، کە باڵاترین خەڵاتی تاکەکەسییە لەبواری تۆپی پێداو گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ساڵانە لە مەراسیمێکی تایبەتدا دابەشیدەکات.

بەپێی هەندێک سەرچاوەی هەواڵی ئاژانسە فەرەنسییەکان، ئەستێرەکەی پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و ئێستای ئیستای ئیتیحادی سعودی، بیر لە گرتنەبەری رێکاری یاسایی لەدژی کاربەدەستانی فەڕەنسا دەکات پاش تۆمەتبارکردنی ناوبراو بە ”رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە”.

هەڵمەتەکانی دژی کەریم بەنزیمە پاش ئەوە هات، کە ناوبراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی غەززە دەربڕی و داوایکرد ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر خەڵکی مەدەنی لەو شارە رابگرێت.

کەریم بەنزیما لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) نوسیوویەتی، “هەموو نزاکانمان بۆ دانیشتووانی غەززەیە، کە جارێکی تر بوونەتە قوربانی هێرشەکانی ستەمکاران و ئەو ستەمکارەی کە دەست لە منداڵ و ئافرەت ناپارێزێت”.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا