پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب لە شاری بەغدا، لەبارەی دۆخی فەڵەستین کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدات.
روح فەتوح، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتیمانیی فەڵەستین ئاشکرایکرد،” پەیوەندیمان بە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە کرد و بەئامانجی کۆتاییهێنانی ئەو دۆخەی لە کەرتی غەززە هەیە، داوامان لێکرد، لەشاری بەغدا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی یەکێتیی پەرلەمانتارانی عەرەب ئەنجام بدرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەوبارەیەوە وەڵامی حەلبوسی ئیجابی و خێرابوو، داوای لە سەرجەم پەرلەمانتارانی عەرەب کرد بۆ کۆبوونەوە.
ڕوونیکردەوە، چاوەڕوان دەکەن سەرجەم نوێنەرانی دەوڵەتە عەرەبییەکان ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن.