پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەبارەی دۆخی غەززەوە نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات و ڕایگەیاند، کارەبا، ئاو و سووتەمەنی لە غەززە نییە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نەتەوە یەگکرتووەکان لەبارەی دۆخی غەززەوە هۆشداری توندی دا و ئاشکرایکرد، لە غەززە بەشێوەیەکی مەترسیدار خۆراک کەمدەبێتەوە، هەروەها ئاو، کارەبا و سووتەمەنی نییە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، نەمانی ئاو هەڕەشە و مەترسییەکی زۆرە لەسەر ژیانی یەک ملیۆن دانیشتووانی غەززە و هەروەها بەهۆی گرزی و ئاڵۆزییەکانەوە چەندین خێزان ئاوارەبوون.
هاوکات، ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە بۆسەر كەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، هەزار و 900 كەسی تێپەڕاندووە.