سوپای عێراق كوژرانی ژمارەیەك “تیرۆرست” رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی عێراق لە سنوری پارێزگای دیالە بۆردومانی ژمارەیەك پێگەی تیرۆرستانی كردوە و لە ئەنجامدا شەش تیرۆرست كوژراون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 12_2_2023، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، شانەی راگەیاندنی جەنگی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، لە رێگەی هێزی ئاسمانییەوە ژمارەیەك پێگەی تیرۆرستانیان لە پارێزگای دیالە بۆردومانكرد.

ئاماژەی بەوەش كرد، هێزی ئاسمانی عێراق لە نزیك بەنداوی حەمرین لە نزیك قەزای خانەقین، لە سنوری پارێزگای دیالە ژمارەیەك پێگەی بۆردومانكرد و لە ئەنجامدا شەش چەكدار كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا