ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و ئەمریکییەکان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمریکییەکان کۆبووەوە و رایگەیاند،هەر پرسێک پەیوەست بێت بە ژیانی خەڵک و مووچەوە داوامانکردووە دووربخرێتەوە لە ناکۆکییە سیاسییەکان.

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی لە هەولێر، پێشوازی کرد لە وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.

لەدیدارێکدا گۆڕانکاریی و پێشهاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران و جەخت لە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی بەتایبەت لەنێوان هەولێر و بەغدا کرایەوە بەجۆرێک دەستوور و گفتوگۆ بناغەی پەیوەندییەکان بن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئاماژەی بە بەردەوامیی هەوڵە ئەرێنی و یاساییەکان کرد بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و عیراق و رایگەیاند، هەر پرسێک پەیوەست بێت بە ژیانی خەڵک و مووچەوە داوامانکردووە دووربخرێتەوە لە ناکۆکییە سیاسییەکان، بۆ ئەوەش چەندین میکانیزمی پێویست خراوەتەڕوو تاوەكو ئەم کێشەیە لە بنەڕەتەوە چارەسەربکەین و بە یاسا ماف و ژیانی خەڵکی هەرێم مسۆگەر بکەین.

سەبارەت بە پرسی رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، سەرۆکی یەکێتی، وەفدی میوانی بەرچاوڕوونکرد و بەربەستەکانی بەردەم ئەم هەنگاوە نیشتمانییەی خستەڕوو. جەختیشیکردەوە کە ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئەم کێشەیەشدا تاوەكو بە هاوکاریی هاوپەیمانەکانمان هێزێکی نیشتمانی و تۆکمە بونیادبنێین، یەکێتیش پشتیوانیی تەواو لە سەرخستنی ئەم ئامانجە نیشتمانییە دەکات بە شێوەیەک یەکسانی و دادپەروەریی تێدا رەچاوبکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا