دوایین ئاماری قوربانیانی فەڵەستین و ئیسرائیل

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە12ی تشرینی یەکەم، تەندروستی غەززە و تەندروستی ئیسرائیل دوایین ئامارەی قوربانیانی جەنگیان ڕاگەیاند.

تەندروستی غەززە رایگەیاند، بەپێی دوایین ئامارەکان لە فەڵەستین تائێستا 1200 کەس کوژراون و زیاتر لە 5600 کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات، تەندروستی ئیسرائیل ئاشکرایکرد، لەئەنجامی شەڕەکە و بەپێی دوایین ئامارەکان تائێستا 1300 ئیسرائیلی کوژراون و 3300 کەسیش برینداربوون.

بەیانیی رۆژی شەممە، 7ی تشرینی یەكەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس ئۆپەراسیۆنی “گەردەلوولی ئەقسا”ی دژ بە ئیسرائیل راگەیاند، تاوەكو دوای نیوەڕۆ نزیكەی “پێنج هەزار” مووشەكی ئاراستە كردن. دوای هێرشەكەی بزووتنەوەی حەماسیش، سوپای ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی چەند شوێنێكی غەززە كرد و لە هەندێك شوێنیش شەڕ لەنێوان سەربازانی ئیسرائیل و چەكدارانی حەماس دروستبوو. تاوەكو ئێستاش پێكدادانەكان بەردەوامن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا