قوباد تاڵەبانی: ئیسماعیل خەیات ئەستێرەیەكی درەوشاوەی هونەری شێوەكاری بوو

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند ئیسماعیل خەیات ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری هونەرمەندی كۆچكردوو كرد.

لە پرسەنامەكەدا هاتووە، زۆر دڵگران بووم بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی شێوەكاری مەزنی كوردستان مامۆستا ئیسماعیل خەیات. هونەرمەند ئیسماعیل خەیات نەك هەر لەسەر ئاستی كوردستاندا ئەستێرەیەكی درەوشاوەی هونەری شێوەكاری بوو، بەڵكو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیشدا سیمایەكی ناسراو بوو و بە درێژایی چەند دەیە بە بەشداریی لە دەیان پێشانگای گەورەی نێودەوڵەتی شانازی بۆ گەلەكەی و هونەری كوردی تۆمار كرد.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەوەشی راگەیاند، بەم بۆنە خەمناكەوە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا ئیسماعیل خەیات و بە تایبەتیش هونەرمەند خاتوو گەزیزە عومەر هاوسەری مامۆستا دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. داواكارم خوای گەورە سەبوری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و روحی بەرزەفڕی مامۆستاش بە بەهەشت شاد بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا