بەرپرسێكی ئەمریكی كوژرانی 22 ئەمریكی لە شەڕی حەماس و ئیسرائیل پشتڕاستدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا كوژرانی 22 ئەمریكیی لە شەڕی حەماس و ئیسرائیل پشتڕاست كردەوە.

بەوتەی جەیك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، نزیكەی 20 كەسی ئەمریكیش بێسەروشوێنن، گوماندەكرێت بەشێكیان لەنێو بارمتەكاندا بن.

ئەو وتانە لەكاتێكدان دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند ژمارەی كوژراوانی ئەمریكا لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، 14 كەسە.

خاكی فەلەستین بە كێشەیەكی سەرەكی و ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، 7ی ئەم مانگە چەكدارانی بزووتنەوەی حەماس لە وشكانی، ئاسمان و بە هێزی دەریاوانییەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل و، ئیسرائیلیش لەوكاتەوە هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر كەرتی غەززە دەستپێكردووە تاوەكو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار كەس لە هەردوولای شەڕەكە كوژراون و بە هەزارانی دیكەیش بریندارن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا