بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ رێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیچ رێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.

لەدیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و پرسی هەڵبژاردن تاوتوێکرا و لەوبارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەکێتی روونکردەوە و رایگەیاند، هیچ رێگایەک ناتوانێت کێشەکانی هەرێم چارەسەر بکات جگە لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن.

وتیشی، “پێویستە هەموومان میکانیزمێکی گونجاو و نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بدۆزینەوە و بڕوامان بە سازان و پێکەوەیی هەبێت، ئەمەش ئەو هەنگاوە نیشتمانییەیە کە بەرەو ئاشتەوایی و سەقامگیریمان دەبات”.

لە درێژەی دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و فراوانکردنی هەماهەنگییەکان بە ئامانجی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکان و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە گشتییەکان جەختیلێکرایەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا