لەماوەی نۆ مانگدا ٣٠٠ تۆن كاڵاو شمەك لەناوبراوە

پۆڵەتیك پرێس

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی نۆ مانگی رابردودا زیاتر لە ٣٠٠ تۆن كاڵاوشمەك و خواردەمەنی جۆراوجۆریان لەناوبردووە.

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی رابردودا پێنج هەزار و ٧٦٩ سەردانیان بۆ پشكنینی كاڵاوشمەك و خواردەمەنییەكان ئەنجامداوەو لە ٤٥٧ شوێنی كاركردن سەرپێچیان تۆماركردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەبڕی ٢٩ ملیۆن و ١٨٠ هەزار دینار غەرامەی ئەو كەسانەیان كردووە كە سەرپێچیان ئەنجامداوە.

لیژنەكانی قائیمقامییەت ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ٤٠٦ شوێنیش ئاگاداركراونەتەوە، كە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن و ٢٤ شوێنیش داخراون، هاوكات ٢٤ شوێنی دیكەش روبەڕوی دادگا كراونەتەوە.

ئەوەش هاتووە، لەماوەی ئەو نۆ مانگەدا بەهۆی نەشیاوی بۆ خواردن ٣٠٠ تۆن و ٥٨٠ كیلۆگرام كاڵاوشمەك و خواردنی ماوەبەسەرچوویان لەناوبردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا