بایدن: چەك و مووشەك بۆ ئیسرائیل دەنێرین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، حەماس رێكخراوێكی تیرۆستییە و ئامانجی كووشتنی جووەكانە، هەروەها تاوانی دژی هاووڵاتییانی سڤیل ئەنجامداوە.

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، رایگەیاند، لە هێرشەكانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، 14 هاووڵاتیی ئەمەریكی كوژراون، هەروەها حەماس رێكخراوێكی تیرۆستییە و ئامانجی كووشتنی جووەكانە.

هاوكات راشیگەیاند، پاڵپشتییەكانمان بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت، دەشڵێت: بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلم وت، دەبێت وەڵامی ئیسرائیل یەكلاكەرەوە بێت.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئاماژەی بەوەدا، حەماس تاوانی دژی هاووڵاتییانی سڤیل ئەنجامداوە، هەروەها حەماس بەرگری لە خاكەكەی ناكات و هیچ پاساوێك بۆ ئەوەی كردووەیەتی نییە.

جۆ بایدن، وتیشی: حەماس چەند هاووڵاتییەكی ئەمەریكیشی بە دیل گرتووە. سەرنجی بۆ ئەوەش راكیشا، توانا سەربازییەكانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەكەین.

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، ئەوەی خستەڕوو: چەك و مووشەك بۆ ئیسرائیل دەنێرین بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بكات، هەروەها ئێمە رێگەنادەین رق و كینەی ئایینی دروست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا