كۆمكاری عەرەبی پشتیوانی عێراق دەكات لەو سكاڵایەی دژی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش كردوویەتی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمكاری عەرەبی سەركۆنەی هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەكات، دەشڵێت بەدواداچوون بۆ ئەو سكاڵایەش دەكات كە عێراق لە دژی ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا تۆماری كردووە.

كۆمكاری عەرەبی هێرشە مووشەكییەكەی شەوی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی ئێران بۆ سەر هەولێر بە پێشێلكردنی یاسا و نەریتە نێودەوڵەتییەكان و سەروەریی عێراق دەزانێت.

كۆمكارەكە لە كۆبوونەوە نائاساییەكەی رۆژی چوارشەممە، 17ی كانوونی دووەمی 2024 یدا كە لەسەر داوای عێراق بوو، رایگەیاند هێرشەكەی ئێران بووەتە هۆی كوشتنی ژمارەیەك هاووڵاتی و زیانگەیاندن بە شوێنی سڤیلنشین، كردەوەكەی بە “هێرشی دوژمنكارانە” بۆ سەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی گەلەكەی ناوهێناوە.

جگە لەوە بە پێشێلكردنی پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و یاسا و رێككەوتننامە و نەریتە نێودەوڵەتییەكانی زانیوە، سەرجەم پاساوەكانی حكومەتی ئێرانیشی بۆ هێرشەكە رەتكردووەتەوە، كە بەپێی كۆمكاری عەرەبی ئەو پاساوانە ماف ناداتە هیچ وڵاتێك، سەروەریی وڵاتانی دیكە پێشێل بكات و ژیانی هاووڵاتییان بخاتە مەترسییەوە.

كۆمكارەكە بڕیارێكی حەوت خاڵی لەبارەی پەلامارەكەی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر دەركردووە و سەرجەم لێكەوتەكانی ئەو پێشێلكارییە دەخاتە ئەستۆی ئێران و پێیوایە، پێشهاتێكی مەترسیدارە و رەنگە دووبارەبوونەوەی ببێتە هۆی تێكدانی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەكەدا.

كۆمكاری عەرەبی داوای لە ئەندامی عەرەبی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد هەماهەنگی لەگەڵ عێراق بكات بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانیی تەواو بۆ دەركردنی بڕیاری سەركۆنەی هێرشەكەی سەر عێراق لەلایەن ئەنجوومەنەكەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا