فراكسیۆنی یەكێتی: هەمیشە پاڵپشتی قەڵەمە ئازادەكانین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی عێراقی ، فڕاكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی عیراق دەكات كە لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی 1869 یەكەم ڕۆژنامەی عێراق بەناوی (زەورا)وە دەرچوو .

لە راگەیانراوەكەی فراكسۆنی یەكێتیدا هاتووە هەر لە سەرتای ساڵی 2003 ڕۆژنامەنووسان خوێن و قوربانیی زۆریان پێشكەش كردووە لەسەر دەستی تیرۆر و دوژمنانی ئازادی و چی لە كاتی ڕوماڵ كردنی پرۆسی رزگار كردنی ئەو ناوچانەی كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی تاریك پەرستانی داعش دا بوون .

فراكسیۆنی یەكێتی جەختی لەوەشكردەوە كە ئەنجومەنی نوێنەران بەگشتی و فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەتایبەتی هەمیشە پاڵپشت و پشتگیری خاوەن قەڵەمە ئازادەكان دەبێت لە ڕێگەی ئەو یاسایانەی كە لەناو هۆڵی پەرلەمانەوە دەردەچن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا