پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، داوای به ئامانج نهگرتنى خەڵکی مەدەنی و پاراستنی دامەزراوە مەدەنییەکان دهكات له رۆژئاواى كوردستان.
لە هەفتەی ڕابردووەوە تورکیا هێرشی زۆرى بۆ سەر ناوچە جياجياكاني رۆژئاواى كوردستان دەستپێکردووە و ئەو دامەزراوە و ژێرخانانەی کردۆتە ئامانج کە سەرچاوەیەکی گرنگ بوون بۆ نەوت، گاز، ئاو و کارەبا.
مایکل مەککۆل، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی لە ناوچەکەدا کردەوە.
نوێنەری کۆمارییەکان لە ویلایەتی تێکساس رايگهياند: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ شکستپێهێنانی داعش پێويسته سەرنجی لەسەر ئەرکە گرنگەکەی بێت.
رۆژى يهكشهممهي رابردوو، تورکیا ئەکادیمیایەکی کارمەندانی دژ به ماددەی هۆشبەرى لە ناوچەی دێرک کردە ئامانج، کە تێیدا 29 ئەندام شههيدبوون و 28 ئەندامی دیکەش برینداربوون.
ئەو دیپلۆماتکارە ئەمریکییە دژايهتى خۆيشى بۆ ههر کارێک دەربڕی کە ببێتە هۆی کەمکردنەوە یان سەرقاڵکردنی ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا.