کۆمپانیایەک داوای ٢٧٥ ملیۆن دۆلار لە حکومەتی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای ترافیگورا گرێبەستەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا هەڵوەشاندەوە و داوای ٢٧٥ ملیۆن دۆلاریشی لە حکومەتی هەرێم کردوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ کۆمپانیای ترافیگورا کە یەکێكە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکانی نەوتی لە جیهاندا گرێبەستەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەڵوەشاندەوە بە بیانوی ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنەکە نەبوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کۆمپانیایە ٢٧٥ ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتوە  بۆ ئەوەی کاری دەرهێنانی نەوت لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستاندا ئەنجام بدات.

ئاژانسەکە روونیکردوەتەوە، شاندی کۆمپانیاکە لە کۆڕبەندی داڤۆس ویستویانە شاندی هەرێم ببین، بەڵام لە کۆتا ساتدا دیدارەکە رەتکراوەتەوە و کۆمپانیاکە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندوەتەوە.

ئەو ئاژانسە ئەوەشی ئاشکرای کردووە، بەهۆی ئەوەی ئەوەیە کە خواست لەسەر نەوتی هەرێمی کوردستان کەمبوەتەوە و ترسی ئەوەی هەیە حکومەتی ناوەندی لە ژێر بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی ساڵی رابردو کۆنتڕۆڵی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا