مەزڵوم عەبدی: لە هێرشێكی سوپای توركیا 29 ئەندامی هێزەكانمان شەهیدبوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات – هەسەدە رایگەیاند، لە هێرشەكەی سوپای توركیا بۆ سەر دێركی رۆژئاوای كوردستان 29 ئەندامی هێزەكانیان “شەهید بوون.”

رۆژی دووشەممە، 09-10-2023، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات – هەسەدە، لە پۆستێكدا لە تۆڕی ئێكس (تویتەری پێشوو) راگەیاند: توركیای داگیركەر ئەكادێمیای ئاسایشی ناوخۆی لە دێرك بەئامانج گرت و لە ئەنجامدا 29 ئەندامی هێزەكانی دژە هۆشبەر شەهیدبوون. ئەمە تاوانێكی قێزەونە و پێشێلكارییەكی زەقی مافەكانی مرۆڤە كە ناتواندرێت چاوپۆشیی لێبكرێت.

مەزڵووم عەبدی گوتی، ئەكادێمیای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ كە توركیا بۆردوومانی كردووە، رێكخراوێكی مەدەنیی ناحكومین و هاوكاری لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی وەردەگرێت.

لە شەوی رابردووەوە سوپای توركیا دەستی بە هێرشی ئاسمانی چڕ كردووە و ئەكادیمیایەكی هێزەكانی ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری بۆردوومان كرد.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ئێمە بێباك نین لە رووبەڕووبوونەوەی هێرشی دووژمنكارانەی توركیا بۆ سەر خاك و گەلەكەمان، لە مافی رەوای خۆمان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكانی توركیا كەڵك وەردەگرین.

هێرشە مووشەكییەكە پێش كاتژمێر 11:00ی شەوی رابردوو بووە، لە ئەنجامدا سێ مووشەك بە ئەكادیمیای شەهید نەسرین كەوتوون. ئەو ئەكادیمیایەی كراوەتە ئامانج، دەكەوێتە گوندی حەمزەبەگ لە ناوچەی كۆچەراتی سەر بە دێركی رۆژئاوای كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا