سودانی: عێراق یەکە و ناکرێت لەیەک جیابکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق یەکە و ناکرێت لەیەک جیابکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە حەوتەمین دیداری سلێمانی محەمەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەکرد، بودجەی گشتی بۆخۆی کلیلی سەرەتایی کردنەوەی ئەو دەرگایانەی دیکەیە کە کلیلیان پێویستە.

وتیشی، بەهێزی هەرێمی کوردستان بەهێزی بەشەکانی دیکەی عێراقە، ئەگەر حکومەتی عێراق بەهێز بێت، هەرێمی کوردستانیش بەهێز دەبێت، عێراق هەمووی یەکە و ناکرێت لەیەک جیابکرێتەوە.

لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە باسی لەوەکرد، وەک قەرەبوویەک بۆ قوربانییەکانی هەڵەبجە، بڕیاری پەسەندکردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەمان پەسەند کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا