حەماس چۆن شكستی بە شانازی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل هێنا؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 7_10_2023 بۆ ئیسرائیلییەكان بەتایبەت سوپاو دەزگای موخابەراتی ئەو وڵاتە رۆژێكی نائاسایی بوو، كاتێك حەماس بە 3000 موشەك و 4000 هەزار سەربازەوە هێرشی كردە سەر ئەو وڵاتە.

بەیانی زوو چەكدارانی بزووتنەوەی حەماس لە نزیك سنووری رۆژهەڵاتی غەززە هێرشیان كردە سەر كۆمەڵگە و گوندەكانی ئیسرائیل و هەزاران مووشەك لە كەرتی غەززەوە بەرەو شارەكانی ئیسرائیل هاوێژران. باڵی سەربازیی بزووتنەوەكە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی ناو ناوە “تۆفانی ئەقسا”.

لە كاتێكدا ئیسرائیل ڕووبەڕووی هێرشێكی كتوپڕ بووەوە لەلایەن چەكدارانی بزووتنەوەی حەماسەوە، كە بەربەستەكانی دەوروبەری غەززەیان شكاند و هێرشێكی موشەكیان ئەنجامدا كە چەند ناوچەیەكی گرتەوە، سەركردە سەربازییەكانی ئیسرائیل ڕووبەڕووی پرسیاری زیاتر بوونەوە سەبارەت بە چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەكە و لەهەمووی گرنگتر دروستبوونی نیشانەی پرسیارە لەسەر سیستەمی “ئایرۆن دۆم” كە تەلئەبیب لە مێژە ستایشی دەكات.

سیستەمی بەرگری ئایرۆن دۆم سیستەمێكی زەمینییە و موشەكی مەودا كورت ئاشكرادەكات و لەناویان دەبات

شارەزایان و چاودێرانی سەربازی پێیان وایە، هێرشەكەی لایەنە فەلەستینییەكان عەیبێكی هەواڵگریی فراوانی لەناو تەلئەبیب ئاشكرا كرد، بەتایبەتی لەگەڵ پێشبینینەكردنی ئەم چالاكییە سەربازییە، هەروەها دواكەوتنی مامەڵەكردن بە خێرایی لەگەڵیدا، لە كاتێكدا خاوەنی سیستەمی ئایرۆن دۆمە، ئەمەش سیستمەكەی رووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر لە ناو خودی ئیسرائیلیەكان كردووەتەوە.

سیستەمی Iron Dome چییە؟

سیستەمی بەرگری ئایرۆن دۆم سیستەمێكی زەمینییە و موشەكی مەودا كورت ئاشكرادەكات و لەناویان دەبات، ئەم سیستمە لە ساڵی 2010 ەوە كاردەكات.

سیستمەكە پێكدێت لە ڕادارێك بۆ دیاریكردنی مووشەكەكان، سیستەمێكی فەرماندەیی و كۆنترۆڵ كە شیكاری ئەو زانیاریانە دەكات كە ڕادارەكە دابینی دەكات، هەروەها مووشەكی بەرگری ئاسمانی كە دواتر ئاراستە دەكرێن بۆ ڕێگریكردن، لەكاتێكدا هەر مووشەكێك نزیكەی 40 هەزار دۆلاری تێدەچێت، بۆیە ڕێگریكردن لە 3 هەزار مووشەك كارێكی زۆر گرانە.

چەندین جار ئایرۆن دۆم نوێكراوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت وەڵامی هەڕەشەی موشەكەكان بداتەوە

مووشەكی ئایرۆن دۆم زۆر توانای مانۆڕكردنی هەیە، درێژییەكەی 3 مەتر و تیرەكەی نزیكەی 15 سانتیمەتر و كێشی 90 كیلۆگرامە.
چەندین جار ئایرۆن دۆم نوێكراوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت وەڵامی هەڕەشەی موشەكەكان بداتەوە.

سەرەڕای تێچووی زۆر بەرزی سیستەمەكە، بەڵام كەموكوڕی تۆماركراوە سەبارەت بە كاریگەرییەكەی، دیارترینیان ئەوەیە كە ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ گوللە هاوەنەكانی كالیبەری 120 ملم یان كەمتر بكات، هەروەها كار لەسەر لەناوبردنی ئەو مووشەكانە ناكات كە كەمتر لە چوار كم دوورن بەهۆی كورتی مەودای هەڵدانی.

كەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی (حەماس)، بەیانیی رۆژی شەممە لە ژێر ناوی “گەردەلولی ئەقسا”، دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی كرد، هەزاران مووشەكی ئاراستەی ئیسرائیل كرد و چەكدارەكانی دزەیان كردە ناو ئۆردوگا جوولەكەنشینەكان.

لە بەرامبەردا، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی بۆ سەر غەززە دەستپێكرد و ژمارەیەك هێرشی ئاسمانیی كردنە سەر ناوچە جیاجیاكانی.

میدیای ئیسرائیلی دەڵێت، ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیل بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە بۆ 600 كەس بەرزبووەوە، وەزارەتی تەندروستیی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، دوو هەزار و 48 كەسی دیكە برینداربوون كە 330ـیان لە دۆخێكی مەترسیداردان.

بە گوێرەی دامودەزگا فەلەستینییەكان، لە كەرتی غەززە 313 كەس و لە كەرتی رۆژئاواش حەوت فەلەستینی بە هۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە كوژراون. 20 لەو كەسانەی بەهۆی بۆردوومانی ئیسرائیل لە غەززە كوژراون، منداڵن، هەروەها لانیكەم هەزار و 788 كەسی دیكەش برینداربوون كە 121یان منداڵن.

هاوكات میدیاكانی ئیسرائیل، لە زاری نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە بڵاویانكردەوە كە زیاتر لە 100 هاووڵاتی و سەربازی ئیسرائیلی لە كەرتی غەززە بە دیل گیراون یان بێسەروشوێن بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا