روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: تورکیا 45 ناوەندی ستراتیجی لە رۆژئاوا  بۆردومان کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تا ئێستا تورکیا 45 ناوەندی ستراتیجی و ژێرخانی لە رۆژئاوا  بۆردومان کردووە، بەشێکیشیان ناوەندی مەدەنین و گرنگن بۆ دانیشتوانی ناوچەکە.

روانگەی سوری دەڵێت: لە سێ رۆژی هێرشی درۆنی و فڕۆکەی جەنگی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا، تا ئێستا 45 پێگە و ناوەندنی گرنگ و ستراتیجی بۆردومان کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پێگانەی بۆردومان کراون وێستگەی کارەبا و کێڵگەی نەوت و وێستگەی ئاو و چەندین ناوەندی ئابوری ترن.

دەشڵێت، لەو ناوەندانەی هێرشیکراوەتەسەر، پێنج پێگەیان پێگەی سڤیل بوون کە چەند جارێک بۆردومان کراون، لەوانە: نەخۆشخانە، بنکەی تەندروستی و سایلۆی گەنم.

بەرپرسانی رۆژئاوا دەڵێن هیرشەکانی تورکیا بەهانەیە و بۆ ئەوەیە ئۆپەراسیۆنی تر دژیان دەستپێ بکات و هێرشەکەی ئەنقەرە وەک پاساو بۆ ئەو هێرشانە بەکاردەهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا