بافڵ جەلال تاڵەبانی: باشترین بژاردە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان پابەندبوونە بە دەستوور و ئەو رێككەوتنانەی كراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی پێشوازی لە دەیڤد بەرگر، هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە مارك سترۆ، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم ئامادەبوو، دەیڤید بەرگر پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی یەكێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەركردایەتیی نوێ و سەركەوتنی پێنجەمین كۆنگرەی حزبەكە كرد. دواتر دۆخی گشتیی وڵات و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە بەشێوەیەك كە مافی خەڵك و سەقامگیریی ناوچەكە پارێزراوبێت.

لە درێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی هەوڵە ئەرێنییەكانی ئەمریكای كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، باشترین بژاردە بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەكان و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە، پابەندبوونە بە دەستوور و ئەو رێككەوتنانەی كراون، هەموو هەنگاوێكیش لەدەرەوەی ئەم ئیرادەیە، زیانگەیاندنە بە مافی خەڵك و بەرژەوەندییە گشتییەكان.

وتیشی، هەوڵەكانمان بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم كاری لەپێشینەی ئێمەیە و نابێت ئەم پرسە تێكەڵی كێشە سیاسییەكان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا