ترەمپ پێش رۆشتنی كار بۆ ئازادكردنی دەیان كەس دەكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت لە دواین رۆژی دەسەڵاتەكەیدا بڕیاری لێخۆش بوون بۆ نزیكەی 100 كەس دەربكات كە بەهۆكاری جیاواز زیندانیكراون.

بەپێی میدیاكانی ئەمریكا كە لەزاری راوێژكارانی ترەمپەوە وەرگیراوە ئاماژە بەوەكراوە، ترەمپ ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی رۆژی سێ شەمە 19ی كانونی دووەم كە دواین رۆژی دەسەڵاتی ئەوە ە كۆشكی سپی بڕیاری لێخۆش بوون بۆ 100 كەس دەربكات.

باس لەوەشكراوە، ترامپ بە نهێنی لەگەڵ ڕاوێژكارەكانی گفتوگۆی ئەو بابەتەی كردووە تا بۆی روون بێتەوە بڕیاری لەوشێوەیە گرفتی یاسایی هەیە، یاخود نا، بەڵام راوێژكارەكانی هۆشدارییان لە دەركردنی بڕیارەكە پێداوە.

یەكێك لەو كەسانەی لەو لیستەدایە كە بڕیارە ترەمپ ئازادیان بكات دكتۆر سالومۆن مێلگنە كە پزیشكی چاو بووەو بەدەیان تۆمەتی ساختەكاری لە تەندروستیدا زیندانیكراوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، 20ی ئەم مانگە وادەی دەسەڵاتی دۆناڵد ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا كۆتایی دێت و لەو رۆژەدا جۆ بایدن كاندیدی سەركەوتووی دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا لە جێگەی دەستبەكار دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا