ڕێگە بە گەشتییاران نادرێت بە ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز گەشتی ئێران بکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕێگەیان پێنادرێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، لە باشماخیش رێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز نادرێت.

شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 10 ڕۆژ گەشتیاران ڕێگەیان پێنەدەدرا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت خۆیان گەشتی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، بەهۆی کێشەی بیمە لە دیوی ئێران، بەڵام ئێستا گرفتەکە چارەسەر کراوە و گەشتیاران دەتوانن ئۆتۆمبێلی خۆیان بەکاربهێنن، جگە لە چەند ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرز نەبێت.

شاخەوان بەکر، ئاماژەی بەوەکرد، گەشتیاران ڕێگەیان پێنادرێت بە ئۆتۆمبێلی جۆرى (لاندکرۆزەر بەهەموو مۆدێلە بەرزەکانییەوە، توێتا پڕادۆ، بی ئێم و مارسیدس) بچنە ئێران، لە کاتێکدا پێشتر بەرپرسانی سنووری ئێران ڕایانگەیاندوە گەشتیاران بەو ئۆتۆمبێلانە رۆشتوون و نەگەڕاونەتەوە، وەکو بڵێی کاری قاچاخچێتییان پێ کردبێت.

هاوکات پێشتر بۆ ئەوەی هەر گەشتیارێک ئۆتۆمبێلی خۆی بۆ ئێران ببات بڕی 250 دۆلاری لێوەردەگیرا، ئێستا بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ دەڵێت لەو برە پارەیە زیاتریش لە گەشتیاران وەردەگیرێت و بەگوێرەی جۆری ئۆتۆمبێلەکان بڕەکان دەگۆڕدرێت، بڕیارە ئەو نرخانەش هەمووی پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا