بوومەلەرزەیەکی بەهێز ئەم ناوچەیەی هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە28ی ئەیلول، بوومەلەرزەیەکی بەهێز کەناراوەکانی جیبۆتی هەژاند، کە هەندێک لە ناوچە و شارەکانی پاریزگاکانی تەعز و ئیب لە ناوەڕاستی یەمەن هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵی ناوخۆ، بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.7 پلەی ڕێختەر بەدووری 240 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی عەدەنەوە کەناراوەکانی جیبۆتی هەژاند.

ئاماژەی بەوەکرد، لەباشوری پارێزگای تەعز دانیشتوانی شاری توربە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە و ترسێکی زۆر بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دروستبووە، لە ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بەهێزتر لە ناوچەکەدا.

هاوکات، تائێستا هیچ زیانێکی ماددی و گیانی تۆمارنەکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا