کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان مەترسی بۆ وڵاتانی دیکە دروستکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەی ناوچە سەربازییەکانی ڕوسیا وتی، ئەگەری چونە ناوەوەی چەکدارانی ئەفغانستان بۆ ناو خاکی ئۆراسیا هەیە.

ئەسکەندەر لاپین فەرماندەی هێزی ناوچە سەربازییەکانی هەرێم، لە مەڕاسیمی کردنەوەی ڕاهێنانی هێزەکانیان لە ڕێکخراوی شەنگەهای لە دەوروبەری شاری ئۆرینبۆرگی ڕوسیا وتی، لە کاتی هاتنی تاڵیبان بۆ سەر دەسەڵات لە ئەفغانستان نیگەرانییەکان زیاتر بووە، لەبارەی ڕێکخستنی پێگەکانی ڕێکخراوی داعش و ڕێکخراوە تیرۆریدتیەکانی دیکە هەروەها، ئەگەری دزەکردنیان بۆ ناوچەکانی دەوروبەر.

لاپین ئاماژەی بەوەشدا، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەرئەنجامێکی خراپی هەبوو، مەترسی هەڕەشەی تیرۆری بۆ سەر ئۆراسیا زیاتر کردووە.

وتیشی ڕاهێنانە سەربازییەکان بەردەوام دەبێت بە ئەرکی ئاشتی ناسراوە، هەتا 24ی ئەیلولی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، نزیکەی 5هەزار و 500کەس بەشدارییان تێدا کردووە.

ڕێکخراوی شەنگەهای بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی ئەندامن وەک، ڕوسیا -چین- کازاخستان-قیرغیزیا -تاجیکستان-ئۆزباکستان، بەردەوام دەبێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا