ئەردۆغان بانگێهشتنامەیەک ئاراستەی مالکی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆککۆماری تورکیا نووری مالیکی بانگهێشت دەکات سەردانی تورکیا بکات. باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا دەڵێت، پەیوەندییەکانی بەغدا و ئەنقەرە باشتر دەبن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، رۆژی سێشەممە، 26-09-2023، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە عەلی رەزا گونەی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کردووە و پێکەوە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانیان تاوتوێ کردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، نووری مالیکی و عەلی رەزا گونەی، باسیان لە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا لە بوارە جیاوازەکان و پڕۆژەی رێگەی پەرەپێدان کردووە.

نووری مالیکی وتوویەتی، حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پەرەپێدان بەردەوامە، بەوپێیەی پڕۆژەیەکی گرنگی عێراق و تورکیایە. پێویستە کاری هاوبەش بکرێت بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لە بواری ئابوورییدا.

مالیکی ئاماژەی بەوەشکردووە کە عێراق سوورە لەسەر رەخساندنی ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنەران، فەراهەمکردنی ژینگەی پەرەپێدان و هەلی وەبەرههێنان بۆ کۆمپانیا بیانییەکان تا وەبەرهێنان لە عێراق بکەن. کۆمپانیا تورکییەکانیش رۆڵێکی گرنگیان لە ئاوەدانکردنەوەی عێراق هەیە.

لای خۆیەوە، باڵیۆزی تورکیا بانگهێشتنامەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای رادەستی نووری مالیکی کرد بۆ ئەوەی سەردانی تورکیا بکات و وتی، حکومەتی وڵاتەکەی دەخوازێت کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکرێن و لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق باشتر بن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا