هەڵمەتی ڕێگریکردن لە بەقاچاغبردنی دۆلار دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی ئاشکرایکرد، ڕێکارەکانی بەدواداچوون بۆ قاچاغچییانی دراو و ئەوانەی دۆلار دەبەنە ئێران چڕکراونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای دیالە ئاماژەی بەوەکرد، دەزگا ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە پلانێکی بەرفراوانی بەدواداچوون بۆ قاچاغچییەکانی دراو کە لەڕێی سنوورەکانی عێراقەوە دراو دەنێرنە دەرەوەی پارێزگاکە و دەیبەنە سنوورەکانی ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتی پشکنینەکە دەروازە و خاڵەکانی پشکنین لە ڕێگاکانی دەرەوەی دیالە و پارێزگاکانی هاوسێی دەگرێتەوە و پێکهاتەیەکی چڕی ئەمنی لە دەروازەی مەندەلی هاوسنوور لەگەڵ ئێران بڵاوەیان پێکراوە.

باسی لەوەشکرد، ئەم پلانە بە بڕیاری باڵا دەرکراوە و هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەهای دۆلار و زیادبوونی کردەوە قاچاغچێتییەکان و بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات بەشێوەی نایاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا