بوومەلەرزەیەک تورکیای هەژاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە23ی ئەیلول، بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای مەرەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیای هەژاند.

ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.6 پلەی ڕێختەر لەناوچەی گۆکسۆن لە قوڵایی 8.48 کیلۆمەتر لە ناخی زەوی ڕوویداوە.

ڕوونیکردەوە، تائێستا زانیاری لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە بڵاونەکراوەتەوە.

لەکاتێکدا، ئەو ناوچەیە لە بوومەلەرزەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵ یەکێک بووە لەوانەی زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا