پۆڵه‌تیك پرێس:
خۆپیشاندان له‌شوێنه جیاوازه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌ستیپێكرده‌وه، له‌چه‌ند شوێنێكیش باره‌گای حزبی سوتێندرا.
كه‌مێك پێش ئێستا خۆپیشاندانی هاووڵاتیان له شاره‌زوور، دووكان، سه‌یدسادق، ته‌كیه، پیره‌مه‌گرون و هه‌ڵه‌بجه دژی خراپی دۆخی ئابووریی ده‌ستیپێكرده‌وه، هاوكات له ناحیه‌ی ته‌كیه ناوچه‌ی پارتی سوتێندرا.
له‌ناحیه‌ی ته‌كیه به‌هۆی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پاسه‌وانانی ناوچه‌ی پارتی و خۆپیشانده‌ران، ژماره‌یه‌ك كه‌س برینداربوون، هه‌رچه‌نده ئاماری فه‌رمی برینداره‌كان تا ئێستا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، خۆپیشانده‌ران چونه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ی شاره‌زوور و ئاگریان له باڵه‌خانه‌كه به‌ردا.
له‌كۆیه زانكۆی شاره‌كه بڕیاریدا پرۆسه‌ی خوێندن ڕابگیرێت، ئه‌ویش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی خۆپیشاندان له كۆیه.