بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوپەیمانان هاوكاربن بۆ رێگریكردن لە هەر هێرشێك ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغدا چاویكەوت بە ستیڤن چارڵس هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق.

‏‎لە دیدارەكەدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، شایستە داراییەكانی هەرێم و تێكدانی سەقامگیریی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا، لەو چوارچێوەیەشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و گەیشتن بە چارەسەرێك كە تێیدا مافی هەموولایەك پارێزراوبێت.

‏‎لەبارەی بە ئامانجگرتنی هێزەكانی دژەتیرۆر و بەزاندنی سەروەرییەكانی وڵاتەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی باڵیۆزی بەریتانیای بەرچاوڕوونكرد و داوای لە بەریتانیا و هێزەكانی هاوپەیمانان كرد رووبەڕووی ئەو پێشهاتە ئەمنیانە ببنەوە و هاوكاربن بۆ رێگریكردن لە هەر هێرشێك كە ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە بخاتە مەترسییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا