پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان ڕاپۆرتێكی لەبارەی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەكەوتكراوەكان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و چاوەڕوانی وەزیری داراییە بۆئەوەی لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكەن.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە، لە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتێكیان ئامادەكردووە و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردووە بۆ ئەوەی وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بكەن.
وتیشی، ڕاپۆرتەكە لە 12 یاداشتی پەرلەمانتاران پێكهاتووە و چەند تەوەرێك لە خۆدەگرێت كە گرنگترینیان بابەتی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەكەوتكراوەكانە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ڕاپۆرتەكەدا داوایان كردووە حكومەت چارەسەرێك بۆ مووچە پاشەكەوتكراوەكان بدۆزێتەوە، بەو پێیەی كە هاووڵاتیانیش قەرزاری حكومەتن، بەشێك لە مووچە پاشەكەوتكراوەكانیان بخرێتە بری قەرزەكانیان.