یەكەمین بانكی نیشتمانی كوردستان تۆماركرا كە هاوشێوەی بانكی ناوەندی عێراقە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆماری كۆمپانیاكانی سەربەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی یەكەمین كۆمپانیای بانكی نیشتمانی كوردستان تۆمار كرا بەناوی (بانكی نیشتمان) كەبانكێكی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و ڕاستەوخۆ بەبانكی ناوەندی عێراقی فیدڕاڵەوە دەبەسترێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوەی خستەڕوو، تایبەمەندییەكانی ئەم بانكە و ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشكەشی دەكات بە هەمان شێوەی بانكی ناوەندی دەبێت و وەك بوونی سەكۆیەكی ئەلیكترۆنی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوەكان كە بازرگانان و هاوڵاتیان ئەتوانن لێی سودمەند بن، هەروەها ڕاستەوخۆ مانگانە بەشە بوودجەی هەرێم و موچەی فەرمانبەران دەگوازرێتەوە ئەم بانكە و فەرمانبەران دەتوانن لەڕێی ئەم بانكەوە مووچەكانیان بەدەست بگات ، وەك بانكێكی فەڕمی گشتگیری حكومەت مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و جیاواز لە بانكە حكومیەكانی تر خزمەتگوزاریەكانی لە بواری جیاوازی بانكیدا پێشكەش دەكات و تەنها هەڵگرتنی پارە نیە.

جێی ئاماژەیە ڕێكارەكانی دامەزراندنی ئەم بانكە لە هەرێمی كوردستان تەواوبووە و ئەوەی ماوەتەوە هەندێ ڕێكاری ڕۆتینیە لەگەڵ بانكی ناوەندی و لەئایندەیەكی نزیكدا تەواو دەكرێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا