چەند پەرلەمانتارێك بایكۆتی دانیشتنەكەی پەرلەمانیان كرد

پۆڵەتیك پرێس

چەند پەرلەمانتارێكی پەرلەمانی كوردستان بایكۆتی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانیان كردو رایانگەیاند، بەهۆی بێهەڵوێستی پەرلەمان لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەران ئەو هەڵوێستەیان دەربڕیووە.

شایەن كاكە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی كوردستان وەك ناڕەزاییەتیەك لەسەر دواكەوتن و بڕینی مووچە، كە پەرلەمان هیچ هەڵوێستی نییە و دانیشتنی بۆ رێكناخات، دانیشتنەكەیان بەجێهێشتووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، جگە لەخۆی هەریەكە لە عەلی حەمە ساڵح، شیرین ئەمین، دابان محەمەدیش بایكۆتی دانیشتنەكەیان كردووە.

هاوكات شیرین ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك باسی لەوەكرد، بایكۆتی دانیشتەكەیان كردووەو لەسەر پرسی دواكەوتنی مووچە رێكارە یاسایی و رێگەپێدراوەكان دەگرنەبەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر لە داهاتوودا ئەنجامەكان هەروا بەردەوامبن ئەوا هەڵوێستی دیكەیان دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبویەوەو لەبری گفتوگۆكردن لەسەر كێشە سەرەكییەكانی هاوڵاتیان، بەڵام پرۆژە یاسای لەئەستۆكردنی فەرمانبەرانی پەسەند كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا