وەزارەتی دارایی داهاتی 7 مانگی عێراق بڵاودەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 7 مانگی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە کە نزیکەی 65 ترلیۆن دینارە.

وەزارەتی دارایی عێراق، سەرجەمی ئەو داهاتوو خەرجیانەی بڵاوکردەوە کە وڵاتی عێراق بەدەستی هێناوە لە 7 مانگی رابردوودا. داهاتەکە سەدا 95ی لەلایەن داهاتی نەوتییەوە پاڵپشتی دەکرێت و شارەزایەکیش دەڵێت، داهاتی نانەوتیی عێراق هیچ پەرەسەندنێکی بەخۆوە نەبینیووە.

بەگوێرەی داهاتەکانی دارایی عێراق، سەدا 95ی سەرجەمی ئەو داهاتانە لەرێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بەدەستهاتووە و باقیەکەی دیکەش لەرێگەی گومرگ و باج و بازرگانی شتومەکی نانەوتییەوە بەدەست هاتووە.

لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی داراییەکاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، کۆی داهاتەکانی تا مانگی تەمموزی رابردوو 65 ترلیۆن و 195 ملیار و 3 ملیۆن و 735 هەزار و 974 دینار بووە. کۆی خەرجییەکانیش بە پێشینەکان 52 ترلیۆن و 916 هەزار دینار بووە یەک ملیار و 562 ملیۆن و 761 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا