نرخی دۆلار نزیک دەبێتەوە لە 160 هەزار دینار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەکانی هەرێم، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزینی تۆماکرد و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رێکارانەی بانکی ناوەندی گرتوویەتییە بەر و دەڵێت”لەسەر ئەرزی واقع وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت”

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، نرخی 100 دۆلار بەرامبەرە بە 167 هەزار و 500 دینار و شرۆڤەکارێکی ئابووریش هۆکارەکەی جیاوازتر لە رابردوو، بۆ هۆکاری سیاسی دەگڕێتەوە.

جەبار گۆران، شارەزایی بواری ئابووری و وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە شاری سلێمانی بە پۆلەتیک پرێسی راگەیاند، هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار ئەمجارەیان جیاوازە لە هۆکارەکانی رابردوو”. وتیشی، “پێشتر بەهۆی هەڵەی تەکنیکی و جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی نرخی دۆلار بەرز دەبوەوە، بەڵام ئەمجارەیان هۆکارەکە جیاوازە و پەیوەندی بە فشارەکانی ئەمریکایە لەسەر بانکی ناوەندی عێراق “.

هەڵکشانی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار پەیوەندی بە سەردانەکەی ئێلیزابێس رۆزنبێرگ، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکاوە هەیە کە هەفتەی پێشوو خۆی و شاندێکی یاوەری لەگەڵ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆبوونەوە.

بەپێی ووتەی جەبار گۆران، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بە راشکاوی بە بەرپرسانی بانکی ناوەندی راگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر بانک هەیە لە عێراقدا دەسەڵاتی سیاسی و تاکەکەسییان لەپشتەوەیە و بۆ ئەجێندای دەرەکی کاردەکەن.

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند، نیگەرانییەکانی ئەمریکا لەوە سەرچاوە دەگرێت کە پێی وایە ئەم بانکانە خەریکی سپیکردنەوەی پارە و قۆرخکارین. و پێشنیاری ئەوە دراوەتە بەرپرسانی عێراق کە ژمارەی ئەم بانکانە، لە 84 بانکەوە کەم بکرێنەوە بۆ 40 بانک.

جەبار گۆران دەشڵێت، “ئومێد دەکرێت ئەم شاندەی عێراق کە بڕیارە سەردانی ئەمریکا بکات و لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی فیدراڵی ئەمریکا کۆببێتەوە بەمەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دۆلار”.

رۆژی 13ی ئەیلوولی رابردوو، پارێزگاری بانکی ناوەندی یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بەڕێوەچوو و تێیدا هەردوولا جەختیان لە توندوتۆڵکردنی رێوشوێنەکانی رێگریکردن لە سپیکردنەوەو قۆرخکردنی بازاڕی دراوی عێراق کردەوە.

زیاتر لە دوو دەیەیە، عێراق بەدەست ناجێگریری نرخی دراوەکەی بەرامبەر بە دراوی بیانییەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەم ناجێگیرییە زیاتر لە 5 ساڵی رابردوودا هەستی پێ دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا