نزیكەی 20 هەزار هاووڵاتی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوونیان پڕکردوەتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پڕكردنەوەی فۆرمی یەكەكانی نیشتەجێبوون لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەردەوامە و تائێستاش نزیكەی 20 هەزار فۆڕمەكەیان پڕكردۆتەوە.

بەگوێرەی ئامارێكی فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری، تائێستا لە هەرێمی كوردستان 19 هەزار‌و 545 خێزان فۆڕمی وەرگرتنی یەكەی نیشتەجێبوونیان پڕكردۆتەوە، بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر هەشت هەزار و 140 خێزان، لە پارێزگای سلێمانی 6 هەزار و 922 خێزان، لە پارێزگای دهۆك دوو هەزار و 189 خێزان، لە پارێزگای هەڵەبجە 208 خێزان، لە ئیدارەی ڕاپەڕین 208 خێزان، لە ئیدارەی گەرمیان 890 خێزان، لە ئیدارەی زاخۆ 411 خێزان، لە ئیدارەی سۆرانیش 474 خێزان.

پڕكردنەوەی فۆڕمەكەش تاكو ڕۆژی 1ی 12ی 2023 بەردەوام دەبێت‌و هەر خێزانێكیش بە ناردنی داواكارییەكەی لەڕێی ئەژماری تایبەت بە خۆی، تا كۆتاییی سیستەمەكە دەسەڵاتی پێداچونەوەی زانیارییەكانی هەیە، هەر لەڕێی ئەو ئەژمارەشەوە توانای وەرگرتنەوەی ئەنجامەكانی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا