كاركردن لە پڕۆژەی ئۆتۆبانی بابان بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان رایگەیاند، بەپشت بەستن بەئەزموونی بەردەوام لە بواری ئاوەدانیدا بەكوالێتییەكی بەرزی بواری جێبەجێكردنی ڕێگەوبانی مۆدێرن، بەردەوامە لە كاركردن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری دەكات، كە یەكێكە لەپڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی شاری سلێمانی.

گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان ئاماژەی بەوەكردووە، لەم وەرزەدا، بەڕەچاوكردنی لەباری كەشوهەوا، تیمە ئەندازیارییەكانی سەر بەقەیوان گروپ، بەمیكانیزمێكی خێراو بەردەوام، كار لەتەواوی ٣٢ كم-ی شەقامەكە دەكەن.

دەشڵێن، “هەر لەچوارچێوەی كاركردن لەپڕۆژەكەدا كار بۆ جێبەجێكردنی پردی چەمی تانجەرۆ دەكرێت كە پردێكی مۆدێرن و سەردەمیانەیەو درێژییەكەی ٤٠٠ مەترە، بەتەواوبوونی گرفتی هاتوچۆ لەو ناوچەیەدا بەتەواوەتی چارەسەر دەكات”.

‎‏‎ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەدرێژەی قۆناغەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئۆتۆبانی باباندا، كار بۆ كۆنكرێتكردنی ٦٨ ئاوبارە لە پڕۆژەكەدا دەكرێت و بەشێك لەئاوبارەكان لە قۆناغی تەواوبووندایەو كاری بڕین، پڕكردنەوە و دروستكردنی پێنج ئەندەر پاس لە شەقامەكەدا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا