سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی فەرید ئەسەسەرد دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پرسەیەکی هاوخەمی ئاراستەی هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد و بنەماڵەکەی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی ناوبراو.

ئەمڕۆ دووشەممە، خاتوو عایشە عەلی، دایکی فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد. بەو بۆنەیەشەوە، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی پرسەنامەیەکی هاوخەمی بڵاوکردەوە.

دەقی پرسەنامەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی دایکی فەرید ئەسەسەرد:

بەڕێز کاک فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەلی) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و قوربانیدانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا