پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی وەبەرهێنانی سلێمانی رایدەگەیەنێت “هەرکۆمپانیایەکی بواری نیشتەجێبوون کار بە یاسا نوێکەی دەستەی وەبەرهێنان ناكات روبەرووی یاسا دەكرێتەوە”.
لەسەرەتایی ئەم مانگەدا دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم بڕیاریدا ئەو پرۆژە نیشتەجێبونانەی خاوەندارێتی نەكراون، لەكاتی گۆڕینی گرێبەست و كڕین و فرۆشتن بە یەكەكان لەلایەن هاوڵاتیان نابێت هیچ بڕە پاریەكیان لێوەر بگیرێت، بەڵام تائێستا ژمارەیەك لە كۆمپانیاكان كار بەو بڕیارە ناكەن.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بەفەرمی نوسراومان بۆ سەرجەم وەبەرهێنەرو كۆمپانیاكانی بواری بواری نیشتەجێبوون كردووە، تا لەكاتی بەناوكردنی یەكە نیشتەجێبونەكان پارە لەهاوڵاتیان وەرنەگرن هەر كەسێكیش پابەند نەبێت رادەستی داواكاری گشتی دەكەین”.
وتیشی “بەدواداچون پێویست لەوبارەیەوە دەكەین و رێگە نادەین هیچ بڕ پارەیەك لەكاتی بەناوكردنی یەكەنیشتەجێبوونەكان لە هاوڵاتیان وەربگیرێت، پێشتریش پارەیەكی زۆرمان بۆ هاوڵاتیان گەراندووتەوە”.