هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندی نزیکەی 650 ملیۆن دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، بانکی ناوەندی عێراق نزیکەی 650 ملیۆن دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە، لەگەڵ ئەوەشدا نرخی دۆلار لە بەرزیدایە و لە 155 هەزار دینار نزیک بووەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بانکی ناوەندی عێراق، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بانکی ناوەندی بڕی 654 ملیۆن و 88 هەزار دۆلاری خستەبازاڕەوە، تێکڕای فرۆشتنی ڕۆژانەش 218 ملیۆن و 29 هەزار دۆلار بووە، بەوشێوەیە بەراورد بە هەفتەی پێشتر بەڕێژەی %9 زیادیکردووە.

ڕوونیکردەوە، زۆرترین خستنەڕوو لەڕۆژی سێشەممەدا بووە کە 255 ملیۆن و 684 هەزار دۆلار بووە، کەمترین فرۆشتنیش لەڕۆژی دووشەممەدا بووە کە 197 ملیۆن و 727 هەزار دۆلار بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا