رووسیا مووشەکبارانی شوێنی لەدایکبوونی زیلینسکی دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی رووسیاوە بۆ سەر شاری کریڤی رییەی شوێنی لەدایکبوونی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، کارمەندێکی پۆلیس کوژرا و زیاتر لە 40 کەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ هەینی 5ی ئەیلوولی 2023، بەرپرسانی فریاگوزاری رایانگەیاند، رووسیا بە مووشەک هێرشیکردووەتە سەر شاری کریڤی رییە، شوێنی لەدایک بوونی سەرۆکی ئۆکراینای بۆردوومان کردووە و لە ئەنجامدا کارمەندێکی هێزەکانی پۆلیس کوژراوە و 44 کەسیش بریندار بووە.

بەگوێرەی ووتەکانی بەرپرسانی ئەمنی ئۆکراینا، هێرشەکە لەمیانی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی رووسیا بووە بۆ سەر ئەو وڵاتە لەدرەنگانی شەوی رابردووەوە.

کریڤی رییە، دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی ئۆکراینا و شوێنی لەدایک بوونی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینایە. رووسیا بەردوام ئەم شارە بەئامانج دەگرێت، چاودێرانیش دەڵێن، ئامانجی رووسیا لە هێرشەکانی سەر شاری کریڤی رییە، ناردنی پەیامی هۆشداری رووسیایە بۆ سەرۆکی ئۆکراینا.

لە هێرشەکەدا 10 باڵەخانە زیانیان بەرکەوتووە. ئیهۆر کلیمێنکۆ، وەزیری ناوخۆی ئۆکراینا رایگەیاند، “سێ لە بریندارەکان لەژێر دارووپەردوی رووخاوی باڵەخانەکان دەرهێندران و بارودۆخی تەندروستییان زۆر خراپە”

کلیمێنکۆ، چەند وێنەیەکی شوێنی رووداوەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاوکردووەتەوە. ئاماژە بەوە دەکات کە لە رووداوەکەدا 25 کەس بریندار بوون، بەڵام سێرهی لیساک، پارێزگاری شارەکە ووتی زیاتر لە 40 کەس بریندار بوون.

ئەمە دووەم هێرشی مووشەکی رووسیایە بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆکراینا، رۆژی چوارشەممەی رابردوو، 17 کەس لە هێرشێکی مووشەکی رووسیادا بۆ سەر هەرێمی دۆنێسک گیانیان لەدەست دا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا