سودانی لەگەڵ نوێنەرانی پارێزگای کەرکووک لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ هەر 13 پەرلەمانتارەکەی کەرکووک کۆببێتەوە و تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی کەرکووک بکەن.

دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانتارانی کەرکووک لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدبنەوە،

کۆبوونەوەکەش بە ئامادەبوونی هەر 13 پەرلەمانتارەکەی کەرکووک دەبێت، کە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتە و نەتەوەکانی کەرکووک دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا