کەشناسی پێشبینی نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە كە  ئەمڕۆ شەممە 2_9_2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت ، خێرایی با مامناوەند و لەسەر خۆدەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوی دوێنێ هەینی.

بۆ سبەینێش كەشناسی پێشبینی دەكات بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بە (1-2) پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بەمجۆرە دەبن، (هەولێر 40 پلە، سلێمانی 38، دهۆك 38، كەركوك 41، هەڵەبجە 40، زاخۆ 39، سۆران 39، حاجی ئۆمەران 28 و گەرمیان 44 پلە).

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا