بەڤیدیۆ… ساتی کوشتنی دوو چەکداری داعش لەلایەن قەناس بەدەستەکانی هەسەدەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کامێراکانی کەناڵی روسیا تودەی دیمەنێکیان تۆمارکردووە تیایدا دەردەکەوێت هێزەکانی سوریای دیموکرات لەمیانی ئۆپراسیۆنەکانی دەستگیرکردنی هەڵهاتووانی بەندیخانەکەی حەسەکە دوو ئەندامی داعش دەکوژن.

لە ڤیدیۆکەدا ساتەوەختی کوژرانی ئەو دوو ئەندامەی داعش دەردەکەوێت لەسەر دەستی قەناس بەدەستەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دەوروبەری بەندیخانەی سناعە لە گەڕەکی غوێرانی سەربە پارێزگای حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان.

بەندیخانەی سناعە لە غوێران کە یەکێکە لە بەندیخانە گەورەکانی حەسەکە و نزیکەی سێ هەزار ئەندامی داعش لەخۆدەگرێت، ئێوارەی پێنجشەممەی ڕابردوو دووچاری هێرشێکی بەرفراوان هات، بەهۆی ئەم هێرشەوە چەندین ئەندامی داعش هەڵهاتن و دواتریش شەڕ و پێکدادان لەنێوان ئەوان و هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵگیرسا و بەهۆیەوە چەندین ئەندامی داعش کوژران و چەندین هاوڵاتی مەدەنی و ئەندامی هەسەدەش شەهید بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا