دوو حاجی دیکەی کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوو حاجی دیکەی کورد کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن لەدوای تەواوکردنی ڕێوڕەسمی حەج لە مەککە گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە سێیەمین حاجی پارێزگای سنە بەناوی عەبدوڵـڵا وەیسی تەمەن 71 ساڵ کە خەڵکی شاری دیواندەرە بەهۆی وەستانی دڵەوە لە مەککە کۆچی دوایی کرد.

لەلایەکی دیکەوە سەعیدە کەریمی خوو، بەڕێوەبەری گشتی حەج و زیارەتی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند، حاجییەکی ئەو پارێزگایە بەناوی محەمەد لاو عەبدوڵـڵاهی ڕۆژی شەممە لە شوێنی مانەوە لە مەککە گیانی لەدەستداوە.

جێی ئاماژەیە پێشتریش چەند حاجییەکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مەککە گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا حاجییەکی خەڵکی بانە بوو بە ناوی مستەفا مەحمودزادە کە بەتەمەنترین حاجی کوردستان و ئێران بوو لە تەمەنی 111 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا